هانا: ڕۆژی پێنجشەممە”٢٢ی دیسەمبری ٢٠٢٢”ئەشکان مروەتی وەرزشکار ٢٦ ساڵە، کوڕی سولەیمان و خەڵکی سنە، لەلایەن لقی یەکەمی لێکۆڵینەوەی دادستانی گشتی ئینقلابی سنە، حوکمی موحاربەی بەسەردا سەپێندرا.
ئەشکان مروەتی ئێوارەی ڕۆژی هەینی “٢٨ی ئوکتۆبری٢٠٢٢” لە کاتی تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە سەربازییەکانی حکوومەت بە سەختی بریندار بوو و لە نەخۆشخانەی کەوسەری ئەم شارە نەشتەرگەری بۆ کرا.
هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی نڤەمبری ٢٠٢٢، لە نەخۆشخانەی کەوسەرلەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ زیندانی ناوەندیی ئەم شارە ڕاگوێزرا.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت, ئەشکان مەروەتی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی ئەو بڕیارەی دادگای بڵاوکردەوە کە لەسەری بە تۆمەتی "محاربە"نوسرابو:نوسیویەتی
"نەک جارێک بەڵکو سەد هەزار جار گیانی خۆم بەخت ئەکەم بۆ ئێران، بۆ گەلەکەم"