سنە؛ دەستگیرکردنی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران

هانا: ڕۆژی دووشەممە”۱۹ی دیسەمبری۲۰۲۲” هاووڵاتییەک بە ناسراو بە “عومەر مورادخانی” سوارچاک و دانیشتووی نایسەری سنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سوپای پاسدارانەوە دەستبەسەر کرا.

هەروەها بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ؛ ناوبراو لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی سپای پاسدارانی ئینقلابی ئیسلامی لە بەردەم دادگای ئینقلابی سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.

تا بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular