هانا؛ لە درێژەی دەستبەسەرکردنی بەربڵاو لە کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٧ی ئوکتۆبری٢٠٢٢، هاووڵاتییەک بە ناوی”ئومید کەریمی نژاد” خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا؛ هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی "شەهاب شاڵپووش" تەمەن ٣٦ ساڵ، کوڕی ڕەحیم خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ بە هۆی بەشداری کردن کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە سنە، ناوبراوان لە لایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتییانە لە بەردەستدا نییە.