هانا: ڕۆژی دووشەممە”٧ی نوامبڕی٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی”ئەمیر حوسێنی” وەرزشکاری خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ناۆبراو لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لێی دراوە و دەستبەسەر کراوە.
تا ئێستا زانیاری لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم شارۆمەندە بۆ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا ناروونە.
