بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا؛ ئەمڕۆ پێنجشەممە “٢٠ی ئۆکتۆبری٢٠٢٢” چالاکێکی کرێکاری بە ناوی ” خەبات دێهدار” خەڵکی سنە و بەندکراوی پێشوو لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە.
شایانی باسە لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی حکومەتی ئیسلامی ئێران و هەوڵی حکومەت بۆ ئاشکرا نەبوونی ئەم قەتڵە و پەردەپۆش کردنی، لە سەقز و شارەکانی کوردستان ناڕەزایەتی و مانگرتنی گشتی دەستی پێ کرد و پاشان ئەم خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانە سەراسەری ئێرانی گرتەوە و ئێستا بۆ ماوەی مانگێک زیاترە درێژەی هەیە.
لەم ماوەیەدا هەزاران کەس دەستبەسەر کراون و سەدان کەس بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی حکومتی ئیسلامی گیانیان لەدەستداوە و هەزاران کەسیش بریندارن بوون.