بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ڕۆژی دووشەممە”١٢ی دیسەمبری ٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی “ڕۆزا گەوێلیان”٢٠ ساڵە ، کچی عادل و خەڵکی سنە، لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت: بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە ناوندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیران بێ ئاکام ماوەتەوە.
