سنە؛ دەستبەسەرکردن و نەزانینی چارەنووسی هاووڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

هانا: ڕۆژی دووشەممە”١٧ی ئوکتۆبری٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی “ئارمین عەبدوڵڵائازەر” تەمەن ٢٣ ساڵ خەڵکی سنە، بە بێ بەڵگەی ئاسایی دادگا لە ماڵی باوکی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر مۆبایل و لاپتۆبی ئەم هاوڵاتییە گرتووە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیارییەک لەسەرچارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناۆبراو لە بەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular