سنە؛ دەستبەسەرکرانی هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە هاوکارانی هانا: لە درێژەی دەستبەسەرکرانی بەربڵاو لە کوردستان، ڕۆژی پێنجشەممە “١٥ی دیسەمبری ٢٠٢٢”، هاووڵاتییەک بە ناوی “ناجی ئیمامی” خەڵکی سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی دەستمان کەوتووە؛ هێزە ئەمنییەکان بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هەڵیانکوتایە سەر شوێنی کارەکەی ئەم هاووڵاتییە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular