بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێکەوتی ٣١ی مەی ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “میلاد ناسری”، تەمەن ٢٧ ساڵ، خەڵکی ئاوای “تەنگیسەر” و دانیشتووی شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.
