هانا: ڕۆژی پێنجشەممە “۳ی نوامبڕی۲۰۲۲” هاووڵاتییەک بە ناوی “کامیار کەریمی” خەڵکی سنە، لە پێوەندی لەگەڵ کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی ئەم شارە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
لە درێژەی دەستبەسەرکردنەکانی کوردستان، ڕۆژی سێشەممە "١ی نوامبری٢٠٢٢" هاووڵاتییەک بە ناوی "دلیر حوسەینی" تەمەن ٣٣ ساڵ خەڵکی سنە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
هەروەها لە پێوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتەدا؛ ڕۆژی یەکشەممە"٣٠ی ئوکتۆبری٢٠٢٢" هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی "گەشتیار نەجەفیان" تەمەن ٢٥ ساڵ خەڵکی سنە، لە کاتی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە کەرەج لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
جێگەی ئاماژەیە: تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم ڕاپۆرتە هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.