سنە؛ دەستبەسەرکرانی دوو کاسبکار لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا:سەرلە بەیانی ڕۆژی” یەکشەممە ١١ی دیسەمبری٢٠٢٢” دوو هاووڵاتی بە ناوی “ئەمجەد حوسەین پەناهی” ٥٠ ساڵە خاوەنی دوکانی زانا لە شەقامی فێردۆسی، و “هەژیرشێخ مورادی”٣٦ ساڵە کاسبکار لە پاساژی حەبیبی و خەڵکی سنە، لەلایەن هێزەسەرکوتگەرەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کرا.

بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی بە هاوکارانی هانا گەشتوە ؛ هێزەکانی حکومەت هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ئەو دوو هاووڵاتییە و بەبێ بەڵگەی یاسایی  دادگادەستبەسەرو بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.

RELATED ARTICLES

Most Popular