هانا: رۆژی شەممە ٩ی رەزبەری ١٤٠١، مامۆستای خانەنشینی قوتابخانەکانی سەقز بە ناوی محەممەد عارف جیهانگیری خەڵکی ئەو شارە و نیشتەجێی سنە لەلایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.
هەروەها بە پێی راپۆرتێکی دیکە، بەرەبەیانی رۆژی دووشەممە ٢٨ی خرمانان مامۆستایەکی خانەنشینی ئیدارەی فێرکردن و پەروەردەی کامێران، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانەیەکی سنە رەوانە کراوە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیاری زیاتر لەسەر چارەنووسی ئەم دوو شارۆمەندە لەبەردەستدا نییە.
