بە پێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : لە رۆژانی رابردوودا دوو شارۆمەند بە ناوەکانی ” ئازاد زەکەریایی” خەڵکی ئاوایی تووداروتە سەر بە قەزای کەڵاتەرزانی سنە و “کامیار خالق پەنا” خەڵکی سنە ، لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراونەتەوە .
با پێی راپۆرتی گەیشتوو ، ئەم دوو شارۆمەندە بەبێ فەرمانی دادگا دەستبەسەر کراون .
تا ئێستا زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی ئەم دوو شارۆمەندە بەردەست نیە .