سنە ؛ دوو شارۆمەند بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کران

هانا : رۆژی پێنج شەممە “12ی ئۆکتۆبری 2023” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی “کەیوان کەمانگەر نەسەب” (موختار زارعی) خەڵکی سنە ، بە دانانی بارمتە لە زیندانی ناوەندی ئەم شارە ئازاد کرا .
شایانی باسە ناوبراو رۆژی دووشەممە “25ی سێپتێمبری 2023” لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرابوو .

هەروەها رۆژی دووشەممە “9 ئۆکتۆبری 2023” شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی “هادی رەزایی ” خەڵکی ئاوای “میانە”سەر بە کەڵاتەرزانی سنە ، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کراوە

هادی رەزایی لە رێکەوتی "15 سێپتێمبری 2023" لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بە هۆکاری نادیار دەستبەسەر کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular