هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی هانا، رۆژی دووشەممە ١٨ی ڕەزبەری ١٤٠١، هێزە چەکدار و ئەمنییەکانی حکومەت دوو برای تازەلاو بە ناوەکانی ئالان و هەورام حسێنی تەمەن ١٥ و ١٦ سالانیان دەستبەسەر کردووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێران لە گەڕەکی "کەشاوەرز"ی سنە کەوتوونە شوێن ئەم دوو برایە و ئەوانیش هەڵاتوونەوە ماڵی باوکیان. دواتر هێزەکانی حکومەت هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکەیان و دەرگا و پەنجەرەکانیان شکاندووە و ڕژاونەتە ماڵەوە و باوکی ئەم دوو لاوەیان ئازار و ئەشکەنجەی زۆر داوە و "ئالان و هەرام"یان دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان ڕاگواستوون.
شایانی باسە هێزە ئەمنییەکانی حکومەت ئالان و هەورام حسێنی"یان بە گومانی ئەوە گرتووە کە لە خۆپیشاداندا بەشدارییان کردووە.