بە پێی ھەواڵێک کە لە لایەن ھاوکارانی رێکخراوی ھاناوە بە دەستمان گەیشتووە ،شەوی سێشەممە رێکەوتی ٤ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ شارۆمەندێک بە ناوی ئێقباڵ (کە دوانای بۆ هانا ئاشکرا نییە،) ٣٥ ساڵ تەمەن و خەڵکی سنە لە ماڵەکەی خۆی ،لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانی ئەو شارە دستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گۆازراوەتەوە .
بە پێی ئەم سەرچاوە، ناوبراو حەفتەی رابردوو لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتەوە لە رێگەی تەلەفونەوە داوا کرابوو و دواتر پاش کاتژمێرێک ئازاد کراوبوو.
ھەروەھا لە ڕاپورتێکی دیکەدا رۆژی سێشەمە ٤ی ئوکتوبری ٢٠٢٢ چالاکێکی سیاسی بە ناوی فاتێح مەحموودی ٣٩ ساڵ تەمەن، دانیشتووی تاران و خەڵکی سنە لە لایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ زیندانی ئێوین گۆازراوەتەوە .
شایانی باسە کە ھێزە ئەمنیتیەکان دەستیان بە سەر کەلوپەلی شەخسی ئەم شارۆمەندە کوردە، لەوانە لپ تاپ و موبایل داگرتووە و لەگەڵ خۆیان بردوویانە.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم ھەواڵە ھیچ زانیارییەک لە چارەنووسی ناوبراو لە ئارادا نیە.