هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، لێژنەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان و ژمارەیەک لە چالاکانی پیشەیی و مامۆستایان لەلایەن دادوەری گشتی لقی دووی یانەی داد و ئینقلابی سنەوە داوا کراون.
بەپێی راپۆرتێک کە لە سنەوە هاتووە، ئەندامانی لێژنەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان بە مەبەستی وەڵامدانەوە و پارێزگاری لە خۆیان لەلایەن دادوەری گشتی لقی دووی یانەی داد و ئینقلابی سنەوە داوا کراون. ناوی ئەم شارۆمەندانە بەم جۆرەی خوارەوەیە:
١- فاتمە زەندکەریمی
٢- کورش عیزەتی
٣- سەلاح حاجی میرزایی
٤- رزگار حەیدەری
٥- محەممەد رەزا مرادی
٦- موختار ئەسەدی
٧- فەیسەڵ نووری
٨- نەسرین کەریمی
٩- مەجید کەریمی سەیف ئاباد
هەروەها چەند کەس لە چالاکانی پیشەیی مامۆستایان لە سنە بانگ کراون کە ناوەکانیان بەم جۆرەی خوارەوەیە:
١- سادق کەنعانی
٢- رەزا تەهماسبی
٣- غەیاس نێعمەتی
٤- ئارام ئیبڕاهیمی
شایانی باسە هەموو ئەم شارۆمەندانە بە تۆمەتی "بانگەشە دژی حکومەتی ئیسلامی ئێران" لەلایەن داواکاری گشتی لقی دووی یانەی داد و ئینقلابی سنەوە داوا کراون.
لە ناوەرۆکی نامەی دادگادا کە بۆ بانگ کردنی ئەم چالاکە پیشەییانە بە رێکەوتی ٢٠ی پووشپەڕی ١٤٠١ لەلایەن داواکاری گشتی لقی دووی یانەی داد و ئینقلابی سنەوە نووسراوە هاتووە، پێنج رۆژ پاش نووسینی ئەم نامەیە بۆ وەڵامدانەوە و پاریزگاری لە خۆیان لە سەر ئەو تۆمەتانەی تۆمار کراوە سەردانی لقی دووی یانەی داد و ئینقلابی سنە بکەن ئەگینا بە پێی یاسا بڕیاری تر دەدرێ و رەچاوی دەگیرێ.