سنە: داواکرانی چالاکێکی مەدەنی بۆ لقی دووی دادگای ئینقلاب  

هانا: ڕۆژی دووشەممە ١٠ی گەلاوێژی ١٤٠١ – (١ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) شارۆمەندێکی کورد بە ناوی دلێر ئەسکەندەری چالاکی مەدەنی و خەڵکی سنە، بانگ کراوەتە لقی دووی یانەی گشتی قەزایی و ئینقلابی ئەو شارە. 

ئەم چالاکە مەدەنییە لە نامەیەکی ئاگادارکردنەوەدا پێیان راگەیاندووە بە تۆمەتی "بانگەشە بە قازانجی گورووپ و رێکخراو و رێکخستنەکانی نەیاری حکومەتی ئیسلامی" سەردانی دادگای ئینقلابی سنە بکا و لە ئەنجامی پارێزگاری لە خۆی لە کۆتاییدا بە دانانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەن تا کۆتایی پڕۆسەی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەکەی، ئازاد کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular