هانا: رۆژی سێشەممە ٨ی خرمانانی ١٤٠١ – (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢)، چوار چالاکی کرێکاری سنە بە ناوەکانی “سەید خالید حسێنی، سەید غالب حسێنی، مزەفەر ساڵحنیا و نامیق باباخانی” لە ئەندامانی هاوئاهەنگی بۆ یارمەتی بە پێکهێنانی رێکخراوە کرێکارییەکان و یەکێتی ئازادی کرێکارانی ئێران، داوا کراونە ئیتلاعاتی حکومەت لە سنە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە لە نامەی داواکرانیاندا هاتووە دەبێ "سەید خالید حسێنی، سەید غالب حسێنی، مزەفەر ساڵحنیا و نامیق باباخانی" کاتژمێر ٨ی رۆژی چوارشەممە سەردانی ئیتلاعاتی سنە بکەن.
تا کاتی ئامادە کرانی ئەم راپۆرتە زانیاری لە سەر داواکرانی ئەم چوار چالاکە کرێکارییە لەبەردەستدا نییە.