هانا : ڕۆژی یەکشەممە “١٠ی بەفرانباری ١٤٠٢” شارۆمەندێک بە ناوی “حەمزە سەجادی” تەمەن ٣٣ ساڵ و خەڵکی شاری سنە ، پاش بانگ کران بۆ لقی یەکی جێبەجێکاری سزاکانی دادگای شۆڕشی سنە ، بۆ جێبەجێ کرانی سزاکەی دەستبەسەر کرا و بۆ زیندانی سنە ڕاگوێزرا .
حەمزە سەجادی پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” سزای ساڵێک زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێنرابوو .
ناوبراو لە “١٧ی گوڵانی ١٤٠٢” لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بێ پێدانی حوکمی دادگا لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و پاشان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا .
حەمزە سەجادی پێشتر لە لایەن دادگای شۆڕشی سنەوە بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت" سزای ساڵێک زیندانی تەعزیری بە سەردا سەپێنرابوو .
ناوبراو لە "١٧ی گوڵانی ١٤٠٢" لە لایەن هێزە ئەمنیەکانەوە بێ پێدانی حوکمی دادگا لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و پاشان بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کرا .
