سنە: ئازاد کردنی سێ شارۆمەند بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە 

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا؛ ئەمڕۆ دووشەممە “٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢” چالاکێکی ژینگە پارێز بە ناوی “جەماڵ ئەسەدی” کە ڕۆژی شەممە “٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢” لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو بە دانانی  بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی ئازاد کرا.

 

هەروەها لە پەیوەندی لەگەڵ ئەم ڕاپۆرتە ڕۆژی شەممە "٢٢ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٢" موختار بەهمەنی لە قارەمانانی لەش جوانی ئێران بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی و فوئاد عەنایەتی چالاکی مەدەنی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ ملوێن تمەنی لە بەندیخانەی سنە ئازاد کران.

RELATED ARTICLES

Most Popular