سنە: ئازادکرانی میکائیل مینبەری بە دانانی بارمتە 

هانا: ئەمڕۆ سێشەممە ٢٢ی خرمانانی ١٤٠١، میکائیل مینبەری خەڵکی ئاوایی “نییەر” و نیشتەجێی سنە بە دانای بارمتەی یەک میلیارد و ٤٠٠ میلیۆن تمەن بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی لێکۆڵینەوە لە پەروەندەکەی ئازاد کراوە. 

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ناوبراو رۆژی چوارشەممە ٨ی پووشپەڕی ئەمساڵ بێ بەڵگەی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و رۆژی شەممە ٥ی خرمانان دوای کۆتایی هاتنی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیتلاعاتی سپاوە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سنە گوازترابۆوە. 
شایانی باسە میکائیل مینبەری پێشتریش بەند کرابوو. 

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم راپۆرتە، هۆکاری بەندکران و تۆمەتگەلێک کە دراوەتە پاڵ ئەم شارۆمەندە کوردە بۆ رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا روون نییە بەڵام لە ماوەی بەندکرانیدا لە چاوپێکەوتنی بنەماڵە و مافی بەهرەمەند بوون لە پارێزەر بێبەش کراوە. 
 

RELATED ARTICLES

Most Popular