بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە هانا : ئەمڕۆ سێشەممە “٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣” ئارام سادقی شارۆمەندی کوردی خەڵکی سنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ؛ ئارام سادقی بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە بەردەم دوکانەکەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
تا ساتی ئامادە کرانی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریەک سەبارەت بە هۆکاری دەستبەسەر کران و تۆمەتەوەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .