سلێمان چوپانی بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا

هانا : ڕۆژی سێشەممە “٢٧ی خەرمانانی ١٤٠٣” شارۆمەندێکی کورد بە ناوی سلێمان چوپانی خێزاندار ، باوکی سێ منداڵ و خەڵکی گردەشگانەی پیرانشار ، لەگەڵ کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە لە گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرا .

سلێمان چوپانی ڕۆژی پێنج شەممە "١٥ی خەرمانانی ١٤٠٣" بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ ڕاگوێزرابوو .

تا ساتی بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاری سەبارەت بە تۆمەتە وەپاڵدراوەکان دژی ئەم شارۆمەندە بەردەست نیە .

RELATED ARTICLES

Most Popular