سلێمان عەبدی ئەندامی یەکیەتیی مامۆستایان بۆ زیندانی سەقز گوازرایەوە

بە پێی هەواڵی گەیشتو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا:سلێمان عەبدی، ئەندامی یەکیەتیی مامۆستایانی کوردستانی سەقز و زێویە، دوای پرۆسەی لێپرسینەوە لە گرتوخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە بۆ زیندانی سەقز گواسترایەوە.

سلێمان عەبدی بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی مارس  ٢٠٢٣"بە بێ بەڵگەی یاسای دادگا هەڵیان کوتایە سەر ماڵی ناوبراو و دوای پشکنین دەستیان بەسەر کەلوپەلی شەخسی لەوانە لەبتاب و مۆبایلی خۆی و خێزانەکەی دا گرت و پاشان دەسبەسەریان کرد.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کەناوبراو  لە کاتی دەستبەسەرکردنیدا لە هەر مافێکی مرۆڤ بێبەش بووە.

RELATED ARTICLES

Most Popular