هانا : ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانانی ١٤٠٣ سلێمان سالک شارۆمەندی تەمەن ٧٣ ساڵ خەڵکی مەهاباد ، پاش بانگ کران بۆ دادسەرای گشتی و شۆڕشی مەهاباد بە مەبەستی جێبەجێ کرانی سزای بەندکران دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی مەهاباد ڕاگوێزرا .
سلێمانی سالک لە مانگی گوڵانی ١٤٠٣ ، لە لایەن دادگای کەیفەری دوویی پیرانشار بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران لە ڕێگای هەڵگرتنی چەک" بە ١٠ ساڵ بەندکران و بە تۆمەتی "ئەندام بوون لە یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران" بە سالێک بەندکران سزا درابوو کە ڕێژەی سزاکەی دوای ملکەچ بوونی بە بڕیارەکە ، بۆ یەک لە سەر چوار کەم کراوەتەوە .
ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە بەبێ حوکمی دادگا لە ڕێگای پیرانشار دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکان لە ورمێ ڕاگوێزرابوو .
سلێمان سالک پاش کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی گەلاوێژی ١٤٠١ ، بۆ بە ندیخانە نەغەدە ڕاگوێزرا و دوای 10 ڕۆژ بە دانانی بارمتەی سێ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرابوو .