سزای لە سێدارەدانی یوسف ئەحمەدی زیندانی سیاسی کورد لە لایەن دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کرایەوە

بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : سزای لەسێدارە دانی “یوسف ئەحمەدی” زیندانی سیاسی کورد خەڵکی بانە ، لە لایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە پشتڕاست کراوەتەوە .

ناوبراو پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سنەوە بە سەرۆکایەتی قازی “سەعیدی” بە تۆمەتی “بغی” سزای لە سێدارەدانی بە سەردا سەپێنرابوو .

لە ڕۆژانی ڕابردوودا پشتڕاستکرانەوەی حوکمی لەسێدارەدرانی ئەم بەندکراوە سیاسییە لە دیوانی باڵای وڵات بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ، سێ هاودۆسیەی یوسف ئەحمەدی بە ناوەکانی “محەممەد کەریمی ، باست کەریمی و محەممەد فەیزی” بە تۆمەنی “بەشداری لە بەغی” سەرجەم بە ٦٥ ساڵ زیندان مەحکوم کراون .

دامودەزگا ئەمنییەکان پێشتر ئەم چوار زیندانیە سیاسیەیان بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران” تۆمەتبار کردبوو .

ئەم چوار شارۆمەندە لە سەرەتاکانی خەرمانانی ساڵی ٩٩ ، لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە لە شاری بانە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک گرتنگە ئەمنییەکان لە شاری سنە راگواستبوو و پاش کۆتایی هاتۆی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندی سنە ڕاگوێزرابوون .

RELATED ARTICLES

Most Popular