سزای لە سێدارەدانی شەریفە محەممەدی هەڵوەشایەوە

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : سزای سێدارەی شەریفە محەمەدی بەندکراوی سیاسی لە لایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵاتەوە هەڵوەشێنراوەتەوە .

ئەمیر رەئیسیان پارێزەری شەریفە مەحەمەدی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی شەرق ڕایگەیاندووە کە سزای سێدارەی پارێزوانەکەی لە لایەن لقی ٣٩ی دیوانی باڵای وڵات هەڵوەشاوەتەوە و دۆسیەکەی بۆ لێکۆڵینەوەی دووبارە ڕەوانەی لقی هاوئاست کراوە .

ناوبراو کە لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشتدایە ڕۆژی ١٤ی پووشپەڕی ١٤٠٣ بە تۆمەتی "بەغی" لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی ئەم شارەوە سزای سێدارەی بە سەردا سەپێنرابوو .

دەرکرانی ئەم سزایە کاردانەوەی بەرینی چالاکانی کرێکاری ، مەدەنی ، سیاسی و بەشێک لە سەندیکا سەربەخۆکان و رێکخراوەکانی مافەکانی مرۆڤی لێکەوتەوتەوە .

کۆبوونەوەی پێڕاگەیشتن بە تۆمەتەکانی سەر شەریفە محەمەدی لە رێکەوتی "١٩ی جۆزەردانی ١٤٠٣" لە لقی یەکی دادگای شۆڕشی ڕەشت پەیوەست بە تۆمەتەکانی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت ، هەوڵدان لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی و بەغی لە ڕێگای ئەندامێتی لە یەکێک لە گروپەکانی ئۆپۆزۆسیۆن" بەڕێوەچوو .

ئەم چالاکە کرێکاریە پێشتریش لە لایەن لقی چواری لێکۆڵەری دادسەرای ڕەشت بە سەرۆکایەتی لێکۆڵەر "رەجەبی" بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت ، هەوڵدان لە دژی ئاسایشی نەتەوەیی و بەغی لە ڕێی ئەندامێتی لە گروپێکی ئۆپۆزۆسیۆن" ڕوونکردنەوە لە سەر تۆمەتەکانی درابوو .
ناوبراو لە رێکەوتی ١٤ی سەرماوەزی ١٤٠٢ ، لە لایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعات لە ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و لە رێکەوتی ٩ی بەفرانباری ١٤٠٢ لە بەندیخانەی لاکانی ڕەشت بۆ بەندیخانەی سنە ڕاگوێزرا و پاش ماوەیەک دووبارە ڕەوانەی بەندیخانەی لاکانی ڕەشت کرا .

RELATED ARTICLES

Most Popular