سزای سێدارەی نایب عەسکەری گۆڕدرا بە ١٥ ساڵ بەندکران

هانا : بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە دەستمان گەیشتوون بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی نایب عەسکەری پاش ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری دادگا ، سزای لە سێدارەدانەکەی بە ١٥ ساڵ بەندکران و سزای نەخدی گوڕدرا .

نایب عەسکەری تەمەن ٤٨ ساڵ و خەڵکی ورمێ ، ئەندامی پارتی ژیانی ئازاد بوو و پاش هاتنە دەرەوەی لەو حیزبە لە رێکەوتی ٢٩ی ڕەشەمەی ١٣٩٩ بە مەبەستی تەسلیم بوون و بە ئاوئاهەنگی لەگەڵ سوپای پاسداران گەراڕایەوە بۆ ئێران .

ناوبراو پاش گەڕانەوەی بۆ ئێران لە رێکەوتی ٤ی خاکەلێوەی ١٤٠٠ بە مەبەستی بەدواداچوون بۆ دۆسیەکەی سەردانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێی کردووە و لەوێ دەستبەسەر ئەشکەنجە کراوە و پاش دوو ساڵ بەندکران و ناڕوونی چارەنوسی ، بە تۆمەتی موحاربە لە دادگای شۆڕشی ورمێ بێ ئامادە بوونی خۆی لە دادگاییەکی نادادپەروەرانە و ناڕوون سزا دراوە .

RELATED ARTICLES

Most Popular