سزای بەندکرانی موژگان کاووسی گۆڕدرا بە رای باز

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ سزای بەندکرانی موژگان کاووسی چالاکی مەدەنی و بەندکرای سیاسی خەڵکی کلاردەشتی مازەندەران گۆڕدرا بە رای باز و لە ڕۆژی شەممە “٢٦ی جۆزەردانی ١٤٠٣” باقی سزاکەی لە دەرەوەی بەندیخانە بەسەر دەبات .

موژگان کاووسی رێکەوتی "٢٧ی سەرماوەزی ١٤٠٣" پاش بانگ کرانی بۆ لقی جێبەجێکاری ئەحکامی کەیفەری کلاردەشت دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکرانی سزای ٣٩ مانگ بەندکرانی بۆ بەندیخانەی تۆنێکابۆنی مازەندەران راگوێزرا .

موژگان کاووسی پێشتر لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی شاری ساریەوە بە تۆمەتەکانی "بێرێزی بە رێبەری کۆماری ئیسلامی بە ١٥ مانگ و یەک رۆژ بەندکران ، کۆبوونەوە و هەوڵدان لە دژی ئاسایشی وڵات بە ٣٩ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت" بە ٨ مانگ بەندکران مەحکوم کرا  . بە جێبەجێکردنی مادەی ١٣٤ی یاسای سزادانی ئیسلامی ٣٩ مانگ بەندکرانەکەی وەک زۆرترین سزا لەسەر ئەم چالاکە مەدەنیە جێبەجێ دەکرێت .

ناوبراو لە رێکەوتی ٣١ی خەرمانانی ١٤٠١" لە ماڵەکەی لە کلاردەشت لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و پاشان رۆژی سێشەممە "١٣ی بەفرانباری ١٤٠١" بە دانانی بارمتەی ٣ ملیار تمەنی لە زیندانی قائم شار ئازاد کرابوو .
پێویستە ئاماژەی پێ بکرێت موژگان کاووسی لە رێکەوتی "٢٩ی سەرماوەزی ١٤٠١" لە لایەن لقی یەکی دادگای ساری بە تاوانی "ئەفساد فی العەرز ، گەندەڵی لە زەوی" تۆمەتبار کرابوو و پاشان لە لایەن هەر ئەم دادگاوە ئەم تۆمەتەی لە سەر لابرا .  

RELATED ARTICLES

Most Popular