سزای بەندکرانی دوو شارۆمەندی کورد گۆڕدرا بە رای باز

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ لە ڕۆژانی ڕابردوو سزای بەندکرانی دوو شارۆمەندی کورد خەڵکی پیرانشار بە ناوەکانی “جەمال عەلیزادە و ئیسماعیل نەبی زادە” گۆڕدرا بە رای باز و باقی سزاکەیان لە دەرەوەی بەندیخانە بە سەر دەبەن .

بە وتەی سەرچاوەیەک ، بە دانانی بارمتەی ٥ ملیارد تمەن داواکاری رای باز بۆ ئیسماعیل نەبی زادە پەسند کراوە .

جەمال عەلیزادە خاکەلێوەی ١٤٠٢ ، لە لایەن دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی قازی "ئوجاقلوو" بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ میدیاکانی دژبەران" بە ٣٠ مانگ بەندکران سزا درابوو .

ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٧ی خەرمانانی ١٤٠٢ بۆ تێپەڕاندنی ماوەی سزاکەی چووە بەندیخانەی نەغەدە .
ئەم چالاکی مەدەنیە ڕۆژی سێشەممە ٢٦ی رەزبەری ١٤٠١ لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە لە ماڵەکەی دەستبەسەر و پاشان بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتڵاعاتی ورمێ ڕاگوێزرا و لە رێکەوتی ٢٣ ی رێبەندانی هەمان ساڵ ، بە دانانی بارمتەی ٣ ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی نەغەدە ئازاد کرا .

هەروەها ئیسماعیل نەبی زادە ڕۆژی پێنج شەممە "٣١ی خەرمانانی ١٤٠١" لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ یەکێک لە گرتنگە ئەمنییەکانی ورمێ ڕاگوێزرا و پاشان بۆ بەندیخانەی نەغەدە ڕاگوێزرابوو .

ئیسماعیل نەبی زادە لە لایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی مەهاباد بە سەرۆکایەتی قازی "ئوجاقلوو" بە تۆمەتی "ئەندام بوون لە یەکێک لە حزبەکانی کوردستانی ئۆپۆزۆسیۆنی حکومەتی ئێران" بە پێنج ساڵ بەندکران سزا درابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular