هانا : رۆژی دوو شەممە “٦ی ئازەری ١٤٠٢” برای ئەیوب کەریمی زیندانی عەقیدەتی لە سێدارە دراو بە ناوی “زەکەریا کەریمی” خێزاندار باوکی دوو منداڵ و خەڵکی مەهاباد ، لە لایەن هێزە ئیەمنیەکانەوە دەستبەسەر کرا .
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو ؛ هێزە ئەمنیەکان بەبێ پێدانی بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردووتە سەر ماڵی ناوبراو و بە بەکارهێنانی توندوتیژی دەستبەسەریان کردووە و پاشان بۆ لێپرسینەوە بۆ گرتنگەی ئیتڵاعاتی شاری ورمێ گواستویانەتەوە .
بە وتەی سەرچاوەیکی ئاگادار ؛ زەکەریا کەریمی لە مافی وەرگرتنی پارێزەر و مافی پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە .
ئەیوب کەریمی زیندانی عەقیدەتی کورد لە مەهاباد رۆژی چوارشەممە "٨ی ئازەری ١٤٠٢" پاش ١٤ ساڵ زیندانی بوون لە زیندانی قزڵحساری کەرەج لەسێدارە درا .