زیندانی گەورەی تاران لە گەمارۆی قەیرانێکی ئینساندا

بە پێی ھەواڵی گەیشتوو لە ناوخۆی زیندان لە رێکەوتی ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠١ لە سەر بڕیاری بەرپرسی زیندان ، زیندانی فشافویە کەوتە ژێر گەمارۆی کارەساتێکی  ئینسانی.

ھێرشی ھێزی زیندان بۆ نێو بەندیخانە و  لێدان و ئەزیەت و ئازاری زیندانیان بە بێ ھیچ ھۆکارێک، بووە ھۆی ترس و دڵەراوکێ و کەش و ھەوای ئەمنیەتی لە نێو زیندان .
بڕینی ئاو،کارەبا، وزە ،تەلەفون و گواستنەوەی ھەزاران زیندانی لە زیندانی ئەوین بۆ تارانی گەورە ، قەرەباڵغیەکی زۆری لە نێو ھۆڵی زیندان دروست کرد.
نەبوونی دوا و دەرمان و ھەروەھا چاوپۆشی لە بردنی بریندارەکان بۆ ناوەندە دەرمانیەکان ،بووە ھۆی نانەوەی قەیران و کارەساتی ئینسانی لە گشت زیندان و گیانی ھەزاران زیندانی لە مەترسیدایە.
شایانی باسە ێەم راپۆرتە لە لایەن زێندانی کورد ناسر فەھیمی لە زیندانی فشافویە پەسند کراوە.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular