زیادبوونی نیگەرانییەکان سەبارەت بە چارەنووسی محیەدین ئیبراهیمی، زیندانی سیاسی کە سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنراوە

هانا؛ محی الدین ئیبراهیمی٤٣ ساڵە، کوڕی محەممەد، خێزاندارە و خاوەنی پێنج منداڵە و خەڵکی ئاوای “ئەلکاوی”شنۆ، ڕۆژی شەممە ٤ی نڤەمبری ۲۰۱۷ لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە کاتی کۆڵبەری بە تەقەی ڕاستەوخۆ هەردوو قاچی بە سەختی بریندار بوو و لە شوێنی ڕووداوەکە دەستبەسەرکرا.

ناوبراو لە مانگی ئاگۆستی ساڵی ۲۰۱۸ ، لە لایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامیی ورمێ بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامێتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپێندرا.

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٨ی ژانوییەی٢٠٢٠، محیەدین ئیبراهیمی بۆ جاری دووەم لەلایەن لقی دووی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ، بەبێ ئەوەی مافی پارێزەر و بەرگری لە خۆی هەبێت، بە دادوەری "عەلی شێخلو " بە تۆمەتی " ئەندامێتی و هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران"بۆ جاری و دووهەم حوکمی سێدارە و دوو حەپسی تەعزیری و ٧٠٠ میلیۆن تەمەن غەرامەی  بەسەردا سەپێندرا.

شایانی باسە، نورەدین ئیبراهیمی برای محیەدین بەرەبەیانی ، ڕۆژی پێنجشەممە (٤ی مەی٢٠١٧) لە کاتی کۆڵبەری لە بەرزاییەکانی شنۆ، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکومەت کوژرا.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئەم زیندانییە سیاسییە کوردە لەگەڵ چەند بەندکراوێکی دیکەی کە حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپێنراوە، بۆ ژووری تاکەکەسی زیندانی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ گوازراوەتەوە و بنەماڵەی ناوبراو نیگەرانیی خۆیان لە بەردەوامی بێئاگایی لە چارەنووسی کوڕەکەیان دەردەبڕن.

RELATED ARTICLES

Most Popular