زانیار فەتاحییان شارۆمەندی خەڵکی بۆکان بە ١٨ مانگ زیندان مەحکوم کرا

هانا : لە ڕۆژانی ڕابردوودا زانیار فەتاحییان شارۆمەندی تەمەن ٢٤ ساڵ خەڵکی بۆکان ، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت و هاندانی خەڵک بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نەتەوەیی” بە ١٨ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکوم بوو .

بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ؛ ناوبراو لە رێکەوتی "٢٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٢" لە لایەن هێزەئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ٤٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی یەک ملیارد تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قوناغەکانی دادڕەسی ئازاد کرابوو .

RELATED ARTICLES

Most Popular