بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا : زارا ساجدی نیا تەمەن ٣٨ ساڵ ، دایکی سێ منداڵ و خەڵکی بۆکان ، لە لایەن لقی ١٠١ی دادگای کەیفەری دووی شاری بۆکان بە تۆمەتی “پڕوپاگەندە لە دژی حکومەت” بە ١٠ مانگ بەندکران سزا دراوە و سزاکە لە رێکەوتی “٨ی ڕەزبەری ١٤٠٣” بەم شارۆمەندە ڕاگەینراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، ماوەی ٢٠ ڕۆژ کات تەرخان کراوە کە خانمی ساجدی نیا لە سەر ئەم حوکمەی دادگا ناڕەزایەتی دەڕببڕێت .
شایانی باسە ناوبراو لە رێکەوتی "١٠ی گەلاوێژی ١٤٠٣" دوای بانگ کران و ئامادە بوونی لە ئیدارەی ئیتڵاعاتی بۆکان دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی ئیدارەی ئیتڵاعاتی ورمێ کرا و پاش کۆتایی هاتنی قۆناخەکانی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە لە بەندیخانە ئازاد کرابوو .