هانا: بە سەرنجدان بەو هەواڵانەی بڵاوبوونەوە، “سوعدا خەدیرزادە” بەندکراوی سیاسی کورد کە لە ٢٢ی رەزبەری پارەکەوە دەستبەسەر کراوە و ئێستا لەگەڵ کۆرپە دوو مانگانەکەی لە بەندیخانەی ورمێ بەند کراوە، بە هۆی زەخت و زۆری ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ئیسلامی ئێرانەوە هەوڵی داوە کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێ.
لە روانگەی رێخکراوی مافی مرۆڤی هاناوە شێوازی هەڵسوکەوت لەگەڵ بەندکراوی سیاسی سوعدا خەدیرزادە نادادپەروەرانەیە و زەخت و زۆر و گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان دژی ئەو بەندکراوە دەبێ لەلایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە مەحکوم بکرێ.
هەروەها "هانا" خوازیاری ئەوەیە رێکخراوەکان و ناوەندە نێونەتەوەییەکانی مافی مرۆڤ بەرامەبەر بە دۆخی ئەم بەندکراوە سیاسییە بەپەلە هەڵوێست و بگرن و وێڕای پشتیوانی، بەدواداچوون بۆ دۆخی تەندروستی و هەروەها لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی بکەن.