روانسەر:دەستبەسەرکردن و نادیاربونی چارەنووسی هاووڵاتییەک 

هانا:بە پێی راپۆڕتێکە بە هاوکارانی هانا گەیشتوە: ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە”٣١ی ئوکتۆبری ٢٠٢٢” هاووڵاتییەک بە ناوی “یاسین ئەحمەدپوور”، تەمەن ٢٥ ساڵ، کوڕی فەریدوون خەڵکی  ڕەوانسەر، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.

ئەم سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، هێزەکانی حکومەت بێ بەڵگەی یاسایی هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ناوبراو ڕفاندیان و گواستراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

جێگەی باسە:تاکاتی بڵاۆ بونەوەی ئەم هەواڵە هیچ  زانیارییەکی ورد لەبارەی چارەنووسی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
 

RELATED ARTICLES

Most Popular