هانا؛ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی “خالد مەحموودی” خەڵکی جوانڕۆ کە لە کاتی ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکاندا دەستبەسەر کرابوو، بۆ ژوورێکی تاکەکەسی لە زیندانی دیزڵ ئاوای کرماشان گوازرایەوە و هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخی ناوبراوەوە نییە.
پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت،ناوبراو ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢ لە ماڵی یەکێک لە هاوڕێکانی دەستبەسەر و بۆ دەستبەسەرگەی سپای کرماشان گواسترایەوە.
بۆ ماوەی زیاتر لە مانگێک ئەم هاووڵاتییە لە ژوری تاکەکەسی دەستبەسەرگەی سوپای کرماشان بۆ ناچارکردنی دانپێدانان، تووشی گوشار و ئەشکەنجەی جەستەیی کرا و لێکۆڵەران ناچاریان کرد کە سەرکردایەتی بەشێک لە ناڕەزایەتییەکانی جوانڕو بگرێتە ئەستۆ و هەروەها بەشداری سووتانی ماڵێکی بەسیجی لەم شارەدا.
دانیشتنی دادگاکەی بە شێوەی ئۆنلاین بەڕێوەچوو و دادوەری ئاگادار کردەوە کە ئەو تۆمەتانەی لە دۆسیەکەدا هاتووە، دەرئەنجامی دانپێدانانە لەژێر فشار و ئەشکەنجەدان و هەڕەشەکردن لە ناوەندی دەستبەسەرگەکانی کۆماری ئیسلامی.
