هانا : رۆژی چوارشەممە “١٣ی بەفرانباری ١٤٠٢” شارۆمەندێکی کورد لە دەستبەسەر کراوانی نارەزاییە سەرتاسەریەکان و خەڵکی ئیلام بە ناوی موسەیەب فەتاح بەیکی تەمەن ٣٨ ساڵ ، پاش بانگ کران بۆ لقی سێی جێبەجێ کرانی سزاکانی دادگای شۆرشی ئیلام دەستبەسەر و بۆ جێبەجێکرانی سزای ٢ و ٦ مانگ بەندکرانەکەی بۆ بەندیخانەی ناوەندی ئیلام راگوێزرا .
ناوبراو پێشتر بە تۆمەتی "بەشداری کردن لە شۆرشی ژن ، ژیان ئازادی" لە لایەن دادگای شۆرشی ئیلامەوە سزای ٢ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرابوو .
پێویستە تێبینی بکرێ ، ناوبراو لە "سەرماوەزی ١٤٠١" لە کاتی شۆڕشی ژن ، ژیان ، ئازادی لە لایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و پاش تێپەڕ بوونی چەن مانگێک بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ئیلام ئازاد کرابوو .