راپۆرتێک لە سەر بەندکراوێک پاش بڕینەوە قامکەکانی 

هانا: بەپێی راپۆرتی هاوکارانی رێکخراوی مافی مرۆڤی هانا، بەندکراوێکی کورد بە ناوی سەید بەرات حسێنی خەڵکی کرماشان، پاش ئەوەی قامکەکانی دەستی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە بڕاوەتەوە، بە هۆی هەو کردنی شوێنی برینەکان کەوتووەتە بەر ئێش و ئازاری زۆرەوە. 

سزای بڕینەوەی قامکەکانی ئەم بەندکراوە لە مانگی جۆزەردانی ئەمساڵدا بە تۆمەتی دزی، بەسەریدا سەپا و ئەو کەسەی شکایەتی لێ کردووە سەید کازم سەیداتی فیرووز ئابادی ناوە و دادوەری خانەنشینی دادگای پێداچوونەوەیە. 

بەپێی ئەم راپۆرتە، ناوبراو ناوبراو پاش بڕینەوەی قامکەکانی بە هۆی ئەوەی خوێنی زۆری لەبەر رۆیشتووە، رێکەوتی ١٠ی جۆزەردانی ئەمساڵ وێڕای چەند مەئموور رەوانەی نەخۆشخانەی عەدڵ لە تاران کراوە و رۆژی چوارشەممەی حەوتووی رابردووش بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی گوازراوەتەوە. 

RELATED ARTICLES

Most Popular