بە پێی ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا : ئەمڕۆ شەممە “٢٤ی خەرمانانی ١٤٠٣” رامیار مورادی تەمەن ٣٣ ساڵ کوڕی عەتا و خەڵکی دیواندەرە ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە .
بە وتەی سەرچاوەیەک ، رامیار مورادی بەبێ پێدانی حوکمی دادگا لە ماڵی باوکی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە .
شایانی باسە شەوی هەینی "٢٣ی خەرمانانی ١٤٠٣" زانیار مورادی تەمەن ٢٦ ساڵ برای رامیار مورادی لەگەڵ شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی پدرام مەحمودی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزرا .
تا ئێستا لە سەر هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم شارۆمەندانە هیچ زانیاریەک بەردەست نیە .