دەستگیرکردنەوەی “کەیوان زەندکەریمی” لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

بە پشتبەستن بە ڕاپۆرتی هاوکارانی هانا؛ ڕۆژی یەکشەممە ٧ی مەی ٢٠٢٣ “کیوان زەندکەریمی” ٢٩ ساڵە خەڵکی شاری سنە، پێنج ڕۆژ دوای ئازادبوونی کاتی لە زیندانی ئەم شارە، جارێکی دیکە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٨ی دیسەمبری ٢٠٢٢، کەیوان زەندکەریمی لە شوێنی کارەکەی لە شاری سنە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و بۆ گرتوخانەی ئیتلاعاتی ئەم شارە ڕاگوێزرا و دواجاریش دوای دوو مانگ لێپرسینەوە، ناوبراو گواسترایەوە بۆ زیندانی ناوەندیی شاری سنە و دوای ١٢٥ ڕۆژ دەستبەسەری، ڕۆژی سێشەممە، ٢ی مەی ٢٠٢٣، بە دانانی بارمتەی قورس بە بڕی ٣ میلیارد تمەن تا کۆتایی دادگای کردنی ، بە شێوەی کاتی لە بەندیخانەی ناوەندیی سنە ئازاد کرا.

پێویستە ئاماژەی پێی بکرێت، کە لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا لە هەر مافێکی مرۆڤ بێبەش کرابو، لەوانە دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەتن لەگەڵ بنەماڵەکەی.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی  کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتیە کراوە و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular