هانا: لە درێژەی شەپۆلی دەستگیرکردن لە بوکان، پزیشکێک و یاریدەدەرەکەی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیرکران.
ناوی ئەو هاووڵاتیانە بە ناوی دکتۆر سەلاح ئەحمەدی ۵۵ ساڵ و سلێمان جاوید تەمەن ۳۵ ساڵ خەڵکی بوکان ڕاگەیەندڕاوە.
بە پشتبەستن بەم ڕاپۆرتە؛ ئەو هاووڵاتیانە لە شوێنی کارەکەیان لە دەرمانخانەی دکتۆر ئەحمەدی بە بێ بەڵگەی یاسایی دادگا لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر و گواسترانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بە دەستگیرکردنی ئەو دوو هاووڵاتییە، ژمارەی دەستگیرکراوەکانی بوکان گەیشتە ١١ کەس.
ناوی دەستگیرکراوەکان بەم شێوەیەیە؛
ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٥ی ئاوریلی ۲۰۲۳، پژمان سۆڵتانی تەمەن ٣٠ ساڵ، ئەحمەد مامزادە تەمەن ٦٤ ساڵ و سۆران قاسمی تەمەن ٢٧ ساڵ.
ڕۆژی دووشەممە ١٧ی ئاوریلی ٢٠٢٣، ئەبوبەکر مامزادە تەمەن ٥٣ ساڵ کوڕی عەبدوڵڵا و ڕزگار بەیزادە بابامیری تەمەن ٤٠ ساڵ کوڕی سەلاح.
ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ١٨ی ئاوریلی٢٠٢٣، جەلیل مەولودی، تەمەن ٤٤ ساڵ.
ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ئاوریلی ٢٠٢٣، سیامەک حەیاسی و ئالان دەغدەر.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە وردەکاری زیاتر سەبارەت بە دەستگیرکردنی ئەو هاووڵاتیانە لەلایەن ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا بڵاوکراوەتەوە.