بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: لە درێژەی شەپۆلی دەستبەسەرکردن هاووڵاتیان لە سنە، هاووڵاتییەکی دیکە بە ناوی “شۆڕش محەممەدپوور”، تەمەن ٣٦ ساڵ، کوڕی هاشم خەڵکی ئاوای “تەنگیسەر”ی سنە ، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستگیرکرا و گواسترایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ئەم هاوڵاتییە لەبەردەست دا نییە.