بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا: ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٠ی ژوئن ٢٠٢٣، هاووڵاتییەک بە ناوی “فەرشاد محەممەدی” ٣٣ ساڵه و خەڵکی جوانڕۆ ، لە لایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بەبێ بەڵگەی یاسای دادگا هێرشیان کردوەتە سەر ماڵەکەی و دەستبەسەر و ، بۆ شوێنێکی نادیار ڕایانگوێزاوە.
تا ساتی بڵاوکرانەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لە ئارادا نییە.
