فەریبا زەندکەریمی، یەکێک لە مامۆستایانی ئیدارەی پەروەردەی سنە، دوای بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا، هەر بە ئەم دۆسیەیەشەوە، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا ١٦ مامۆستای کورد دەستبەسەر کراون.
بە پێی راپۆرتەکان،مامۆستا فەریبا زەندکەریمی ٣٥ ساڵە، مامۆستای گرێبەستی ئیدارەی پەروەردەی سنە، پاش بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتایە سەر ماڵی فەریبا زەندکەریمی و دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستبەسەریان کردوە.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، زانیاری ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی فەریبا زەندکەریمی لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی سەرکەوتوو نەبووە.
