هانا: لە درێژەی شەپۆلی بەربڵاوی دەستگیرکردن لە کوردستان، ڕۆژی سێشەممە “٢٤ی ژانویەی ٢٠٢٣”، سێ هاووڵاتیی خەڵکی مەهاباد لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کران.
ناوی ئەو هاووڵاتیانە شارام عەلیخانی، خەلیل ئەمینی و ئەسکەندەر بەردریز خەڵکی مەهاباد و ئەندامانی شاخەوانانی هاوڕێیانی ئەم شارەن.
بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتانەی دەستیان کەوتووە؛ هێزەکانی حکومەت ئەم هاووڵاتیانەیان بە بێ بەڵگەی یاسای دادگا دەستبەسرو بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزا.