دەستگیرکردنی دوو هاوڵاتی لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە

هانا: ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی” ١٣ی مارسی٢٠٢٣، دوو هاووڵاتیی خەڵکی بوکان بە ناوەکانی “هیوا ڕەحیم پوور” و “سەلاحەدین شەریفی” لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بەپێی زانیارییەکان، هیوا ڕەحیم پوور ستافی پزیشکی نەخۆشخانەی شاری بوکانە.

تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە.

RELATED ARTICLES

Most Popular