هانا: لە درێژەی دەستگیرکردنە بەربڵاوەکانی بوکان، ڕۆژی چوارشەممە ١٩ی ئاپریلی٢٠٢٣، دوو هاووڵاتیی دیکە بە ناوەکانی “سیامک هەیاسی و ئالان داغدار” خەڵکی ئاوای “حاجی ئاباد” لە بوکان، لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر و گواسترانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ٩ هاووڵاتی خەڵکی بوکان لە لایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراون.
تا ساتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زانیاری لەسەر چارەنووس و شوێنی ئەو هاووڵاتیانە لەبەردەستدا نییە.